ئەمرۆ 28/3/2019 مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومییەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە، لەگەڵ وەفدێكی رێكخراوی Neighbros To Nations)) كۆبوونەوە، كەبەمەبەستی گفتوگۆكردن لەبارەی رەوشی پەروەردەو فێركردن و ئەنجامدانی هەمائاهەنگی بۆ كردنەوەی خولی راهێنان و پێشكەشكردنی یارمەتی لەبوارە جیاوازەكانی پەروەردە بۆ مامۆستایان و قوتابخانەو خوێندنگە ئامادەییەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی كردبوو. ، ئەم رێكخراوە خولێكی (3) رۆژی بۆ (30) مامۆستای قوتابخانە ناحكومیەكانی سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردەوە لە ناو بینای لقی ریكخراوەكەیان بۆ پەرەپێدانی بواری زمانی ئینگلیزی و رێگاكانی وانەوتنەوە لەكۆتایی خولەكەشدا بڕوانامەی بەخشییە بە بەشداربوانی خولەكەكە.