رۆژی شهممه 30/ 3/ 2019 بە ئامادەبوونی دکتۆر (ھەڤاڵ ئەبوبەکر) پارێزگاری سلێمانی، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا، مامۆستا دڵشاد عومهر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و چەندین لێپرسراوو كهسایهتی و كهسوكاری خوێندكاران، چواردەهەمین پێشبڕكێی ئۆڵۆمپیادی زانستی داهێنەرانە (INPO) لەكۆلێژەكانی یونایتد ساینس بەڕێوەچوو. لەو كێبڕكێ زانستییەدا زیاتر لە 800 خوێندكاری قۆناغەكانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەخستنە ڕووی 409 پڕۆژەی زانستیی داهێنەرانە کێبڕکێی یەکتریان کرد لە بوارە زانستییەكانی وەك (فیزیاو ژینگەو زیندەوەرزانی و كۆمپیوتەرو زانستەگشتییەكان و ووزە و دیزاین و زانستی بیركاری).