سەرۆکی کونسڵگەری کۆریای باشوور سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان له‌ سلێمانی ده‌كات

ئەمڕۆ یەکشەممە٢٠٢٠/١/٢٦ بە ئامادەبونی مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د ئەمین بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات پێشوازییان له‌ (جۆن کون جین) سەرۆکی کونسڵگەری کۆریای باشوور كرد له‌ کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان له‌ سلێمانی.
لە سەردانەکەیدا سەرۆکی کونسڵگەری کۆریای باشوور سوپاسی مامۆستایانی کۆمەڵگەکەی کرد و ماندووبونیانی بەرزنرخاند و خەڵاتی وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆریای باشوری بەخشیە (مامۆستاقادر عبدالرحمن) بەڕێوەبەری پێشووی کۆمەڵگەکە.
پاشان مامۆستا عومه‌ر محه‌مه‌د ئەمین لە وتەیەکدا کە پێشکەش بە ئامادەبووانی کرد ڕۆڵی کۆمەڵگەکەی لە بەرەو پێشبردنی پرۆسەی پەروەردە بەرزنرخاند و سوپاسی سەرۆکی کونسڵگەری کۆریا کرد بۆ بەسەرکردنەوەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستان.

.