Category: هەواڵ و ڕاگایاندن

تاقیكردنەوەی سەرپەرشتیاری مامۆستایان ئەنجامدرا

ئەمرۆ 25/4/2018، بە بەشداری 243 مامۆستای بنەڕەتی و ئامادەیی و 6 توێژەری كۆمەڵایەتی لە هەردوو قوتابخانەی هەواری بنەڕەتی و ئامادەیی شەهید جەمال تاهیر تاقیكردنەوەی دووەمی سەرپەرشتیارانی پسپۆڕییەكان لەبواری پەروەردەیی و زانیاری گشتی ئەنجامدرا. بۆ...

فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی پەنابەری سوری لە بازیان

رۆژی چوارشەممە 18/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری مامۆستا بەكر محمد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، فیستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەكانی (عەفرین، سەرێكانی، گرێ سپی) بۆ پەنابەرانی سوری لە ناحیەی بازیان بەسەركردەوە. فێستیڤاڵەكە لە...

چالاكی هونەری وێنەكێشان بۆ قوتابخانەكانی سلێمانی

له‌ چوارچێوه‌ی كارو چالاكییه‌كانی كارامەییەكانی ژیان و هاونیشتمانی بوون، بە هاوكاری رێكخراوی (یونسیف)و سه‌رپه‌رشتیكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رێتییه‌كانی چالاكی وه‌رزشی و هونه‌ری و دیده‌وانی ، له‌ ڕۆژی دووه‌می ئه‌و چالاكیانه‌دا كه‌ له‌ژێر...

(بە ئاشتی پێكەوە دەژین)

رۆژی چوارشەممە 18/4/2018، بە دروشمی (بە ئاشتی پێكەوە دەژین)، بە ڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە هاوكاری رێكخراوی (unicef)، چالاكی كارامەییەكانی ژیان و هاونیشتمانی بوونی سازكرد، بۆ چەند قوتابخانەیەكی سلێمانی، لە بەڕێوەبەرێتی چالاكی وەرزشی و...

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كاتی دەوام و تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی دیاریكرد.

بە پێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرجەم پشوە فەرمییەكان ناوەندەكانی خوێندن ناگرێتەوەو رۆژانی شەممەش دەوام هەیە. هەروەها تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی دووەم 14/5/2018 دەستپێدەكات و 23/5/2018 كۆتایی دێت

كۆبونەوەی گروپی پەروەردە تایبەت بەكاروباری رێكخراوەكان

ئەمرۆ 11/4/2018 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پلاندانان كۆبونەوەی گروپی پەروەردە تایبەت بە كاروباری رێكخراوەكان بەڕێوەچوو. لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكران لەبارەی كێشەو گرفتەكانی پرۆسەی خوێندن و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پرۆسەكە.

بەوێنە … پێشانگای هاوبەشی ساڵانەی باخچەی منداڵانی ناحكومی

ئەمرۆ 11/4/2018 لەهۆڵی ولیەم یوحەنا پێشانكای هاوبەشی ساڵانەی باخچەی منداڵانی ناحكومی كرایەوەو مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیش پێشانگاكەی بەسەركردەوەو دەستخۆشی لە منداڵان و مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی پێشانگاكەكرد.

كۆبوونەوەیك سەبارەت بە رەوشی خوێندن لە سلێمانی

رۆژی 8/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەری سەرپرشتیكردن و سەرپەرشتیارانی یەكەمی بنەڕەتی و ئامادەیی و هەماهەنكاری لیژنەكانی سەرپەرشتیاران. كۆبوونەوەكە تایبەت بوو...

یاداشتێك سەبارەت بە رەوشی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی

ئەمڕۆ 2/4/2018، كۆبوونەوەیەك لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سازكرا، بەسەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن و بەڕێوەبەری پەروەردەی سەرجەم قەزاكان و...

بەیاننامەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 27/3/2018، كۆبوونەوەیەگ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەنجامدرا بەئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی پەروەردەی قەزاكان و بەیاننامەیەكیان دەركرد كە ئەمە دەقەكەیەتی: