چوار خشتەی دابەشکردنی بەشەوانەکانی هەفتانە دوای پوختکردنیان لەسەر بنەمای پێنچ هەفتە دەوامی ناو پۆل یان خوێندنی ئەلکترۆنی و ئۆنلاین کە خشتەی ژمارە یەک تایبەتە بە پۆلی ( ١ تا ٦ ) بنەڕەتی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی، خشتە ژمارە ( ٢ ) تایبەتە بە پۆلەکانی ( ٧ تا ٩ ) بنەڕەتی بۆ قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی و عەرەبی ، خشتەی ژمارە ( ٣ ) تایبەتە بە پۆلی ١٠ و ١١ زانستی ، خشتەی ژمارە( ٤ ) تایبە بە ١٠ و ١١ وێژەیی بۆ سەرجەم قوتابخانە حکومییەکانی خوێندی کوردی و عەرەبی .
پوختەی کورتکراوەی بابەتەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی خیرا بۆ ئاستەکانی ( ١، ٢، ٣، ٤، ٥ ) قوناغی خوێندنی خێرا
پوختەی کورتکراوەی بابەتەکانی ئامادەییەکانی خوێندنی ئیسلامی بۆ قۆناغەکانی ( ١، ٢، ٣) ناوەندی و ( ٤ ، ٥ ، ٦ ) ئامادەیی ئیسلامی بۆ سەرجەم قوتابخانە حکومییەکانی خوێندنی ئیسلامی سەر بەوەزارەتی پەروەردە
پوختەی کورتکراوەی بابەتە کۆمەڵایەتییەکان بۆ پۆلەکانی ( ٤، ٥ ، ٦ ، ٧ ، ٨ ، ٩ ) بنەڕەتی و بابەتەکانی مێژوو، جوگرافیا، ئابووری، کۆمەڵناسی، فەلسەفە بۆ پۆلەکانی ١٠، ١١ ئامادەیی ویژەییەکانی سەرجەم قوتابخانە حکومییەکان
پوختەی کورتکراوەی بابەتی زانستەکان لە (پۆلی ١ بنەڕەتی تا ٩ بنەڕەتی) بۆ قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی و عەرەبی
پوختەی کورتکراوەی بابەتی بیرکاری لە( پۆلی ١ بنەڕەتی تا ١١)ـی ئامادەیی بۆ هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی بۆ قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی و عەرەبی