parwalogo

 

xuulll

لە كۆبونەوەی نێوان بەڕێوەبەری گشتی بەشداربونی خولێكی بەهێزكردن كە لە ئامادەیی خانزادی كچان كرابۆوە.. بەڕێوەبەری گشتی داوایكرد گیانی نەتەوایەتی و كوردایەتی پەرەپێبدرێت و كاربكەن بۆ هاریكاریكردنی پێشمەرگە كە قارەمانانەی لە بەرەكانی جەنگدا روبەڕوی تێرۆریستان بونەتەوە..

بەڕێوەبەری گشتی داواشیكرد كە خوێندكاران خۆیان بەدور بگرن لە ڕەگەز پەرستی و كاربكەن بۆ بەهێزكردنی گیانی برایەتی و پێكەوە ژیان لە نێوان یەكدا.. خولی بەهێزكردنی ئامادەیی خانزادی كچان كە بۆ پۆلی 12 ی زانستی و وێژەیی خوێندكارانی كەم دەرامەت و  هێزەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە كرابۆوە ماوەكەی 50 ڕۆژ بوو بە سەركەوتویی كۆتاییهات..