parwalogo

 

kobwnawamwdir1

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣/١١/٢٠١٤، د.پشتیوان سادق وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری باخچەكانی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەكانی ڕۆژهەڵات و رۆژئاوا کۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكاندا كە بەڕێوەبەری گشتی پەورەدەی سلێمانی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەدو بەڕێوەبەرانی پەروەردەكانی رۆژئاواو رۆژهەڵات ئامادەیبوون، وەزیری پەروەردە باسی ڕۆڵی بەڕیوەبەرو دەسەڵاتی بەڕێوەبەرەکان و کارەكانیانی کرد.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەرەکانەوە چەندین پرسیارو پێشنیار ئاراستەی وەزیری پەروەردە كراو بەڵێنی بەدواداچونی پێشنیارەکانی پێدان.
دواتر وەزیری پەروەردە بەیاوەری بەڕێوەبەری گشتی، سەردانی یەكەی راهێنانی كردو خولێكی سەرپەرشتیارانی بەسەركردەوە، پاش دەستخۆشیكردن خەڵاتی بەخشیە بەشداربووانی خولەكە.

wa7da1

wa7da2

kobwnawamwdir2