parwalogo

 

roz3

ئەمڕۆ 15/12/2014، لە رێوڕەسمێكداو بە ئامادەبوونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی رۆژهەڵات و ژمارەیەك لە میوانان، قوتابخانەی رۆزی ئینگلیزی بنەڕەتی  لە شاری سلێمانی كرایەوە.

لە سەرەتای رێورەسمەكەدا میوانان و مامۆستایان بەشەكانی قوتابخانەكەیان بەسەركردەوەو دواتریش لە هۆڵی شانۆ چەند چالاكییەك ئەنجامدراو لەسەرەتای چالاكیەكانیشدا سەڵاح سابیر ئەحمەد بەڕێوەبەری قوتابخانەكە لەوتەیەكدا بەخێرهاتنی میوانانی كردو ئاماژەی بەوەدا، قوتابخانەكەیان پێكهاتووە لە باخچەیەكی ساوایان و قوتابخانەیەكی بنەڕەتی (1 تا 9) ، كە 30 هۆڵی وانە وتنەوەو 3 هۆڵی كتێبخانەو هۆڵی شانۆی تێدایەو زیاتر لە 580 قوتابی بۆ ئەمساڵی خوێندن 2014- 2015 تیایدا دەخوێنن.
پاشان هەریەكە لە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات وتەیان پێشكەشكرد، لە كۆتایی رێورەسمەكەشدا، قوتابیان چەند چالاكیەكیان پێشكەشكرد.

roz1

roz5

roz4

roz2